٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:١٥
ڕزگار کرانی 1400 کیلومەتری چوار گۆشەو کوژرانی 747 داعشی

هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق هەر لە سەرەتای هەڵمەتی ڕزگار کردنی پارێزگای نەینەواوە هەتاکوو ئێستا 1400 کیلومەری چوار گۆشەیان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعشی دەرهێنا.

هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق هەر لە سەرەتای هەڵمەتی ڕزگار کردنی پارێزگای نەینەواوە هەتاکوو ئێستا 1400 کیلومەری چوار گۆشەیان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعشی دەرهێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، ڕائد شاکر جەودەت فەرماندەری پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: هێزەکانی هەر لە سەرەتای دەست پێ بوونی هەڵمەتی ڕزگار کردنی پارێزگای نەینەوا  هەتاکو ئێستا 61 ئاوایی و 1400 کیلومەتری چوار گۆشە لەم پارێزگایەیان لەژێر ڕکێفی داعشییەکان ڕزگار کردووە.

بە قسەی ناوبراو، لە سەرەتای دەست پێ بوونی هەڵمەتی ڕزگار کردنی موسڵەوە هەتا ئێستا، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ 747 تیرۆریستیان کوشتووەو 88 کەسیشیان لێ قۆڵبەست کردووە.

جەودەت هەروەها وتیشی : هێزەکانی پۆلبسی فیدراڵی عێراق لە سەرەتای دەست پێ بوونی هەڵمەتی ڕزگار کردنی موسڵەوە هەتا ئێستا، 164 ترۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو، 42 ترۆمبیلی سەربازی، 61 پشتێنی تەقاندنەوە، 46 ماتۆڕی بۆمب ڕێژ کراویان لەنێو بردووە.

فەرماندەری پۆلیسی فیدراڵی عێراق هەروەها باسی دەست گرتن بە سەر25 ترۆمبیل،170 چەک، 13 کارگەی ئامادە کردنی بۆمباو ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراوی داعش و پووچەڵ کردنەوەی 1066 بۆمبای کردووە لە ماوەی ئەم دوو حەوتەیەی کە لە دەست پێ بوونی هەڵمەتی ڕزگار کردنی موسڵ تێپەڕیوە.
......
300